چۆن داوا بکەم؟
شەش هەنگاوی سادە. هەمووکاری لەسەر مۆبایل ئەنجام دەدرێت و تەنها دوو خولەک دەخایەنێت.

بەرهەمەکەت هەڵبژێرە
لە پەڕەی سەرەکی یان لە بەشی (جۆرەکان)، کرتە لەسەر بەرهەمێک بکە. پەڕەی ئەو بەرهەمە دەکرێتەوە و دەتوانیت وێنەکان، نرخ و وردەکارییەکانی ببینیت.

ڕەنگ و قیاس دیاری بکە
سەرەتا ڕەنگەکەی دڵخوازت پیک بکە، پاشان قیاسەکەت. ئەگەر دڵنیا نیت لەسەر قیاس، دوگمەی (ڕێنمایی قیاسات) هەیە و قیاسەکان بە وردی پیشانت دەدات.

ژمارە دابنێ و بۆ سەبەتە زیادی بکە
ئەگەر زیاتر لە یەک دانەت دەوێت، لەگەڵ دوگمە سەوزەکانی (+ و −) ژمارەکە زیادی بکە. پاشان دوگمەی زیادکردن بۆ سەبەتە دابەستە.

سەبەتەکەت پشکنین بکە
لە خوارەوەی پەڕەکەدا سەبەتەی کڕین دەبینیت؛ تێیدا ژمارەی کەلوپەلەکان و کۆی نرخ بە دینار نووسراوە. ئەگەر هەمووشت ڕاست بوو، دوگمەی (کڕینەکەت تەواو بکە) دابەستە.

زانیارییەکانت بنووسە
لە پەڕەی داواکردن ئەم خانانە پڕ بکەرەوە: (ناوی تەواو)، (ژمارەی مۆبایل)، (شار / شارۆچکە) و (ناونیشانی وردەکاری). ئەگەر تێبینیشت هەیە لە خانەی (تێبینی) بینووسە، ئەگەر کۆدی داشکت هەیە لە خانەی کۆپن بیخە.

داواکارییەکە بنێرە
دوگمەی (ناردنی داواکاری) دابەستە. کاتێک بە سەرکەوتوویی تۆمار کرا، پەیامی پشتڕاستکردنەوە پیشانت دەدرێت و لەوێ دەتوانیت هەمان داواکاری ڕاستەوخۆ بە واتسئاپ بنێریت.
چەند تێبینیەکی گرنگ
- هەموو نرخەکان بە دیناری عێراقین.
- پێش ناردن، باش سەیری ژمارەی مۆبایلەکەت بکە؛ بۆ پشتڕاستکردنەوەی داواکاری پەیوەندیت پێوە دەکەین.
- ئەگەر بەرهەمێک بەردەست نەبوو، دوگمەی (داواکردن بۆ بەردەست بوون) هەیە و کاتێک بەردەست بوو ئاگادارت دەکەینەوە.
- بۆ پرسیاری زیاتر، لە ڕێگەی واتسئاپ پیمانوسێ.
